سەرەکی - خوێندنی ئێواران

بۆ پەرەپێدانی تواناکانی مامۆستایان لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتیش مامۆستایانی سەر بە  وەزارەتی پەروەردە و بۆ ڕاهێنان لەسەر پرۆگرامی تازە و نوێکردنەوەی زانیارییەکانیان و لە پێناو گەشەپێدانی هزرو توانستی زانستیان لە بوارە جیاجیاکاندا و بۆ پرکردنەوەی ئەو کەلێنانەی کە ئێستا بەرچاو دەکەون ، زانکۆی سلێمانی - خوێندنی ئێواران لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی لە بەشەکانی (زانستە کۆمەڵایەتییەکان، باخچەی ساوایان، زمانی ئینگلیزی، زانستی کۆمپیوتەر، زمانی کوردی،پەروەردەی هونەر، پەروەردەی تایبەت ) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) فێرخواز وەردەگرێت.