پلانی وەرگرتن


*پلانی وەرگرتن

1- ساڵانە لە مانگی (5-6 ) وەزارەتی  پەروەردە پێداویستیەکانى  بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا بنێرێت بە پێ ی ئەو  پسپۆریانەی کە پێویستیانە.

2.    ڕێژەى (60%) لە کورسیەکانى خوێندن بۆ دەرچووانى لقی زانستى و وێژەیى دەبێت.

3.  ڕێژەى (20%) بۆ دەرچووانى پەیمانگەکانى پێگەیاندنى مامۆستایان، هونەرەجوانەکان، کۆمپیوتەر و وەرزش هتد... ( بڕوانامەى پێنج ساڵان دواى ناوەندى) دەبێت.

4.  ڕێژەى (20%) بۆ دەرچووانى ئامادەیى ( پیشەسازى- بازرگانى- کشتوکاڵ- ئیسلامى- ڤیتەرنەرى- خانەى مامۆستایان) دەبێت ئەوانەى سێ ساڵ دواى قۆناغى ناوەندیان تەواو کردووە بە کردەیى (فعل) ى مامۆستا بێت لەسەر میلاکى وەزارەتى پەروەردە- پەروەردەى بنەڕەتى کە خولەکانى شیاندنیان بینیوە.

5.    وەرگرتن لەهەر بەشێکى خوێندنى ئێواراندا بە ڕەچاوکردنى لقەکانى زانستى و وێژەیى بەم شێوەیە دەبێت:

·    تەنها دەرچووانى لقى زانستى بۆیان هەیە داواکارى پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتن لەبەشی زانستی کۆمپیوتەر، سەرەڕاى بەشى زانستى گونجاو لەگەڵ لقى زانستیدا.

·    دەرچووانى لقى زانستى و وێژەیى و هاوتاکانى بۆیان هەیە داواکارى پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتن لەبەشەکانى زانستە مرۆڤایەتیەکان کە گونجاون لەگەڵ لقى وێژەیى دا.

6.  دەرچووانى پەیمانگەکانى مامۆستایان وپەیمانگەى کۆمپیوتەرو پەیمانگەى وەرزش و پەیمانگەى هونەرەجوانەکان ( کە هەموویان پێنج ساڵەن دواى خوێندنى ناوەندى، بنەرەتى) لەکاتى پێشبڕکێیاندا لەبەشى پسپۆرى هاوشێوەى دەرچوونیاندا و بۆ نموونە ( پسپۆرى زمانى ئینگلیزی بۆ زمانى ئینگلیزی و پسپۆرى کۆمپیوتەر بۆ خوێندن لەبەشى کۆمپیوتەردا)  (5) پێنج نمرە دەخرێتە سەر تێکڕاى کرنمرەکەیان (المعدل) بۆ پێشبرکێ لە وەرگرتندا.

7.  هەمان شێوەى خاڵى (5) ى سەرەوە ڕەچاودەکرێت بۆ دەرچووانى پەیمانگەى مەڵبەندى مامۆستایان (2) ساڵ دواى ئامادەیى زانستى- وێژەیى) لەکاتى پێشبڕکێیان لەبەشى هاوشێوەى پسپۆڕییاندا.

8.  بەشە زانستیەکان بەپێ ى تواناى بەشەکانیان بە میکانیزمى پەیڕەوکراو دەستنیشانى پلانى وەرگرتنیان دەکەن.

9.  پێشکەشکار تەنها بۆى هەیە یەک هەڵبژاردن هەڵبژێرێت بەپێ ى شیاوى ئەو بڕوانامەى کە پێشکەشى دەکات.