مەرج و ڕێنماییەکان

خۆتۆمارکردن بۆ خوێندنی ئێواران لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی - زانکۆی سلێمانی دەستیپێکرد .! (٢٠١٦-٢٠١٧) .
*تەنها تایبەتە بە مامۆستایانی میلاکی سەر بە وەزارەتی پەروەردە*

بۆ خوازیارانی ١٢ی ئامادەیی سەردانی ئەم بەستەرەی (لینک)ەی خوارەوە بکەن:

 تەواوی مەرج  و ڕێنماییەکان لەم ماڵپەڕەی کە لە بەردەستایە بە وردی بخوێنەرەوە بۆ ئەوەی توشی هەڵە نەبی بەپێچەوانەوە خۆت بەرپرسیاری لە ڕوودانی هەر هەڵەیەك!

ئاگاداری بۆ سەرجەم مامۆستایانی میلاکی سەر بەوەزارەتی پەروەردە - خوێندنی ئێواران-زانکۆی سلێمانی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی


ئاگاداری سەرجەم ئەو مامۆستایانە ئەکەینەوە کە میلاکن و سەر بەوەزارەتی پەروەردەن تا ئێستا خۆیان تۆمار نەکردووە ئەتوانن لەم سایتە

  بەردەوام بن لە خۆتۆمارکرن و درێژە بەخوێندن بدەن. 


وە ئاگاداریشتان ئەکەینەوە کە سێ بەشی نوێ کراوەتەوە کە بریتین لە هەریەکە لە (پەروەردەی هونەر، پەروەردەی تایبەت ، 

زمانی کوردی)، واتە کۆی بەشەکانی پێشتر و بەشە نوێیەکان (پێکهاتووە لە ٧ بەش).


تێبینی: ئەو مامۆستایانەی کە پێشتر خۆیان تۆمارکردوە بۆ ئەو بەشانەی کە پسپۆڕی خۆیان نیە، پێویستە سەردانی کۆلێجی پەروەردەی 

بنەڕەتی بکەن بە مەبەستی گۆڕینی بەشەکانیان، بە پێچەوانەوە بێبەش ئەبن لە چونە ناو پرۆسەی پێشبڕکێی وەرگرتنەوە و مافیان 

ئەفەوتێت.!


*پێویستە لەسەر هەر خوازیارێک کە (فۆڕمی ئۆنلاین) پڕ بکاتەوە، پێش ئەوەی (فۆڕمی وەرگرتن) ڕادەستی بەشەکەی بکات لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، چونکە بەبێ پڕ کردنەوەی فۆڕمی ئۆنلاین خوازیار بێبەش دەبێت لەوەی ناوی بچێتە پێشبڕکێوە و فۆڕمی لێوەرناگیرێت!*

"واتە  دەبێت فۆڕمی ئۆنلاین پڕبکرێتەوە لەلایەن خوازیارەوە پاشان فۆڕمی وەرگرتنیش داونلۆد بکەیت و پڕی بکەیتەو  و مۆر و ئیمزای ئەو شوێنە (خوێندنگا- پەیمانگا) پێوە بێت کە ناوبراو لێی دەرچووە، پێویست ناکات بۆ وەرگرتنی فۆڕم سەردانی کۆلێژ بکەیت.

 فۆڕمەکە پێشکەش بەو بەشە بکەیت کە لێی دەخوێنیت  لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی - کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی"


*مەرج و ڕێنمایی یەکانی وەرگرتن:

1-    پێشکەشکار دەبێ لایەنی کەم ڕاژەی مامۆستایی لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت.

2-  پێشکەشکار پێویستە : 

3-  نابێت بەهیچ شێوەیەک دەوامی قوتابخانەکەی و خوێندنەکەی لە کۆلێژ کاریگەری نەرێنی لەسەر یەکتر هەبێت.

4-  خوێندکار/قوتابی مافی دواخستنی هەیە بە مەرجی پێشکەش کردنی پاساوی پەسەندکراو هەبێت، وە دەبێت بڕی پارەی دیاریکراو پێش پێشکەش کردنی داواکاری دواخستنی بدات بە بەشەکەی وە دەبێت بۆ ساڵی داهاتوودا دووبارە پارەکە بداتەوە، بەڵام بۆ قۆتاغی دووەم و سێ یەم و چوارەم تەنها  پێش پیشکەشکردنی داواکاری دواخستن بڕی پارەکەی دەدات، وە لە ساڵی داهاتوودا ئەو پارەیە ناداتەوە.

5-  خوێندکار/قوتابی لە هەرقۆناغێکی خوێندندا بە یەکەم و دووەم و سێ یەم دەربچێت لەسەر ئاستی بەشەکەیدا لە بڕی پارەی دیاریکراودا دەبەخشرێت بەم ڕێژەی خوارەوە:

·        یەکەم لەسەر ئاستی بەش بە رێژەی (100%) لە بڕی پارەی دیاری کراودا دەبەخشرێت.

·        دووەم لەسەر ئاستی بەش بە رێژەی (75%) لە بڕی پارەی دیاری کراو دا دەبەخشرێت.

·        سێ یەم لەسەر ئاستی بەش بە ڕێژەی (50%) لە بڕی پارەی دیاری کراو دا دەبەخشرێت.

7-  سەرپەرشتیارانی پەروەردەی بنەڕەتی بە پێ ی مەرج و رێنمایی یەکانی ئاماژەپێکراو بەشداری پێشبرکێ دەکەن.

Ċ
Karzan Tahir Kareem,
Sep 25, 2016, 7:21 AM