مامەڵەی خوێندنی ئێواران

ماوەی مامەڵە درێژکرایەوە بۆ  (٢٢ - ١٠ - ٢٠١٥)
داواکارییەکان

بۆ ئاگاداری سەرجەم فێرخوازانی وەرگیراو بۆ خوێندنی ئێواران ساڵی (٢٠١٥ - ٢٠١٦)، تکایە بۆ مەبەستی ڕایی کردنی مامەڵەکانیان کاتژمێر (٢:٣٠ بۆ ٥:٣٠) لەبەرواری (٢٠-٩-٢٠١٥ بۆ ٢٢-١٠-٢٠١٥) سەردانی یەکەی تۆماری کۆلێژ بکەن.

بەڵگەنامە پێويستييەكان بۆ وەرگرتنى خوێندكارانى خوێندنى ئێواران لە کۆلێژی پەروەردەى بنەڕەتى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٥ – ٢٠١٦).

ــ هێنانى چەكى پارەى خوێندن/ئێواران كەبڕەكەى (٦٠٠,٠٠٠) بۆ ئەمەش پێويستە خوێندكارى وەرگيراو سەردانى (بانكى زانكۆ) بكات لە کەمپی كۆنى زانكۆى سلێمانى.

ــ ئەو بڕوانامەیەی كە ناوبراوى پێوەرگيراوە بۆ خوێندنى ئێواران بەپەسەندكراوى،

  بەڵام بۆ ئەو خوازیارانەی کە (٥ نمرە) کە یان وەرگرتووە پێویستە پشتگیری کۆتا بڕوانامە (پەیمانگا) بهێنن. 

-پشتگيرى ئەوشوێنەى كەناوبراو كارى تێدادەكات وەك مامۆستا.

ــ پوختەى ڕاژە مامۆستاى پالێوراو

ــ وێنەيەك لە پێناسى كەسى + ڕەگەز نامە + فۆرمى خۆراك + كارتى زانيارى (ڕەنگاوڕەنگ) لەسەركاغەزێكى A4

ــ ٦ وێنەى مامەڵە.

ــ فايلى تەعليق.

ئەوبەڵگەنامانەى خوێندكار كەپێويستن بۆيەكەى ياسايى:

١- كۆپى پێناسى كەسى + كارتى زانيارى (ڕەنگاوڕەنگ)

٢- بەڵێن نامەى ياسايى بەسێ وێنە پڕبكرێتەوە، واتە سێ کۆپی لەم فایلەی داونلۆدی ئەکەی پرینت بکە و پڕی بکەرەوە کلیک بکە بۆ داگرتنی.


تێبینی : سەردانی یەکەی تۆماری کۆلێژ بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی نوسراوی پشتگیری بۆ ئەو شوێنەی کە ناوبراو بڕوانامەکەی لێ دەهێنێت.